بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕۆژی شەممە 9 ی تشرینی دووەمی 2024 لە نووسینگەکەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە مەجید قولی پور ڕاوێژکاری سەربازی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا چۆنیەتی پتەوکردنی هاوکارییەکانیان لە بواری ئاسایش، چالاککردنی ڕێکەوتنی کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان و بەردەوامی هاوکارییەکان لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم تاوتوێ کرد.
ئەعرەجی ڕایگەیاند کە بەغدا بە توندی دژی بەکارهێنانی ئاسمانی خۆیە بۆ بەکارهێنانی لە هێرشی دژ بە ئێران یان هەر وڵاتێکی دیکەی دراوسێ و ناوچەکە./.