بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی ئەکسیۆس بە پشت بەستن بە بەیاننامەی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین و هەروەها سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕایگەیاندووە کە دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین، جەختی لە سەر کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە کردووەتەوە.
مەحمود عەباس و دوناڵد ترەمپ لەو کاتەوە کە حکومەتی ئەمریکا قودسی داگیرکراوی وەک پایتەختی ڕژێمی زایۆنیستی بە فەرمی ناسی، پێکەوە وتووێژیان نەکردووە./.