بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چاوپێکەوتنی نەسروڵڵا ڕەشنودی لە گەڵ مەسعود بارزانیدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەو چاوپێکەوتنەدا سوپاسی نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست./.