بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس داوای لەو وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییانە کردووە کە بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕیاز دەکەن تا ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان لە بەرامبەر قودسی داگیرکراو و پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی جێبەجێ بکەن.
حەماس ڕایگەیاندووە کە جیهانی ئیسلام توانای ئەوەی هەیە گوشارەکانی لە سەر ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستینی و پیرۆزییە ئیسلامییەکانی، زیاتر بکات./.