بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم غەریب ئابادی لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی کە ڕۆژی یەک شەممە لە شاری ڕیاز بۆ تاوتوێکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەڵەستین و لوبنان، وێڕای دەستخۆشی لە حکومەتی سعوودیە بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نائاسایی لوتکەی ئیسلامی لەم هەلومەرجەی ناوچەکەدا، وتی: گۆڕانکارییەکانی ئێستای کەرتی غەززە و لوبنان بووەتە شەرمەزارییەکی گەورە بۆ کۆمەڵگای مرۆیی و نادادپەروەرییەکی زۆری بە سەر گەلێکدا سەپاندووە کە زیاتر لە 70 ساڵە بە هۆی داگیرکاری و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە مافە سەرەکییەکانی خۆی بێبەش کراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پشتیوانییە بەردەوامەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ڕژێمی زایۆنیستی و تاوانەکانی لە ناوچەکە، بە تایبەت تاوانی شەڕ، تاوان لە دژی مرۆڤایەتی، پاکتاوی نەتەوەیی، ڕەگەزپەرستی و کۆمەڵکوژی ئەو ڕژێمە لە دژی گەلی بێ تاوانی فەڵەستین، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی وەک دەستکردی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە هەر وەڵامدانەوە و بەرپرسیارێتییەک پارێزراوە و لە وەها هەلومەرجێکدا، گەلی فەڵەستین مافی ڕەوای بەرگری و خۆڕاگریی لە بەرامبەر داگیرکاری و دەسدرێژی هەیە و بۆ گەیشتن بەم مافەی خۆی، پێویستی بە وەرگرتنی موڵەت لە کەس نییە.
جێگری یاسایی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵی یەک بە یەکی وڵاتانی ئیسلامی و هەوڵە هاوبەشەکانی ئەوان، ئەم هەوڵانەی بە پێویست نەزانی و جەختیکردەوە کە تاران چاوەڕوان دەکات هەنگاوی کرداری و کاریگەر بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵبگیرێت.
نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی، بە وەبیرهێنانەوەی ڕاسپاردەکانی یەکەم کۆبوونەوەی هاوبەشی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی، داوایکرد کە ئەم کۆبوونەوە گرنگی زیاتر بە بابەتەکانی وەژ ئاگربەستی بەپەلە لە فەڵەستین و لوبنان، کردنەوەی ڕێڕەوە مرۆڤدۆستانەکان، ئازادکردنی تەواوی دیلە فەڵەستینییەکان و گەڕانەوەیان بۆ زێد و ماوای خۆیان و ناردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە بدات.
غەریب ئابادی بە پێی دوژمنکاریی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تایبەت دڕاندنی جاڕنامەی ئەو ڕێکخراوە، دژایەتیکردنی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، قەدەغەکردنی چالاکییەکانی ئۆنڕوا لە ناوچە داگیرکراوەکان، کوشتنی سەدان کەس لە فەرمانبەرانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بێڕێزی تەواو بە بڕیارەکانی دیوانی دادی نێودەوڵەتی، پێشێلکردنی ناوەڕۆکی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تایبەت مادەی 2، جەختیکردەوە کە لە ئێستادا بەستێنی دەرکردنی ئەو ڕژێمە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دابین کراوە.
ناوبراو هەروەها داوای سزادانی تەواوی ڕژێمی زایۆنیستیی لە ڕووی سەربازی، ئابوری و بازرگانی لە لایەن وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبییەوە کرد./.