بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کە بە یاوەری شاندێکی هاوبەشی ئەمنیی ئەم وڵاتە و هەرێمی کوردستان سەردانی تارانی کردووە، لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
سەردانەکەی ئەعرەجی بە فەرمانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بووە.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان تاران و بەغدا و تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بووە./.