بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەسان نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووە و دۆخی سیاسی و ئابوری ئەم وڵاتە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەو کۆبوونەوەدا بە ئاماژە بە ڕۆڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچەکە، جەختی لە سەر پێویستی هااوکاری لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان کردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەبێت بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و پشتیوانیکردنی خەڵکی ئەم ناوچەیە یەک هەڵوێستی هاوبەشیان هەبێت.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەروەها جەختی لە سەر پێویستی پەلەکردن لە چالاککردنی یاسای لێبوردنی گشتی و ئەنجومەنی فیدراڵی کردەوە./.