سەید ڕەزا سەدرحوسێنی شارەزای کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا لە وتووێژێکدا سەبارەت بە هێزی مووشەکیی حزبوڵڵای لوبنان و ڕوونوێنی لە مووشەکی فاتیح 110، وتی: ڕوونوێنی حزبوڵڵا لە مووشەکەکانی نوێی فاتیح یەکێک لەو خاڵە گرنگانەیە کە پێدەچێت دەتوانێت هاوکێشەکانی ناوچەکە سەبارەت بە سزادانی ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی تاوانەکانی لە لوبناندا بەرەو گۆڕانکاری ببات.
ناوبراو وتی: لە ڕاستیدا بە پێی ئەو کڵاوە بەهێزی مووشەکەکانەوە و لە لایەکی دیکەوە بە هۆی هێزی پێکان و بەئامانجگرتنیەوە، دەتوانێت ڕژێمی زایۆنیستی تووشی زیانێکی زۆر بکات و ئەمەش یەکێک لەو خاڵانەیە کە زایۆنیستەکان حسێبێکی تایبەتیان لە سەری کردووە.
سەدر حوسێنی وتی: بە پێی ئەوەی کە حزبوڵڵا لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا مووشەکەکانی فاتیحی بەکارهێناوە، ڕژێمی زایۆنیستی ڕوبەڕوی دیاردەیەکی نوێ دەبێتەوە کە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی، بەدەر لە زیاتربوونی کوشتاری خەڵکی بێ تاوان هیچ دەسکەوتێکی دیکەی بۆ زایۆنیستەکان نابێت و ناتوانێت پەنا بۆ هیچ هەنگاوێکی دیکە ببات.
ناوبراو وتی: لە ڕاستیدا ئەم هەنگاوەی حزبوڵڵا پیشانیدا کە لە هەلومەرجی دژواری ناوچەکە، لەوەدا سەرکەوتوو بووە بە وەبەرهێنانی مووشەکی نوێ و تایبەتمەندییەکانی، وایکردووە کە دوژمنی زایۆنیستی تووشی سەرسوڕمانێکی گەورە بێت.
ئەو شارەزایەی کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا بە ئاماژە بە پڕوپاگەندەی دوژمن بۆ زیانگەیاندن و تەنانەت لەناوبردنی بەشێکی بەرچاوی هێز و پشتیوانی حزبوڵڵا و ڕێگاکانی گەیاندنی هاوکاری بۆ ئەم بزوتنەوەیە، وتی: ئەم هەنگاوەی حزبوڵڵا پیشان دەدات کە بۆ وەبەرهێنانی مووشەکی نوێ و بەهێز و کاریگەر هێشتا لە هەلومەرجێکی باشدایە و دەتوانێت لەم شەڕەشدا درێژە بەو توانایە بدات و ئەمەش دەسەلمێنێت کە حزبوڵڵا خاوەنی توانایەکە کە هێشتا ڕژێمی زایۆنیستی ئاگاداری بەشێکی زۆری نییە./.