جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 8, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

ڕژێمی زایۆنیستی بە شەهیدکردنی پەیامنێران، کۆمەڵکوژی غەززە پەردەپۆش دەکات

جام کوردی – کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ) لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداری ئەوەیداوە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە هەوڵی درووستکردنی بۆشایی ڕاگەیاندنە لە ڕێگای پەلاماردانی پلان بۆ داڕێژراوی ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێران لە کەرتی غەززە و پێشگرتن لە بەڵگەنامەکردنی پاکتاوی نەتەوەیی لەم ناوچە گەمارۆدراوە.

تشرینی دووه‌م 10, 2024
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە نوێیەکەی لە باکوری غەززە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە، سوپای زایۆنیست هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان و ژێرخانی میدیایی چڕتر کردووەتەوە و لانیکەم پێنج فەرمانبەری میدیاکانی شەهید کردووە.

جگە لەوەش، هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی هەڵمەتێکی تێکدەرانەیان لە دژی شەش ڕۆژنامەنووسی کەناڵی جزیرە دەستپێکردووە کە خەریکی ڕووماڵی بارودۆخی مەدەنیی باکوری غەززە بوون.

کۆمیتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا هیچ ڕۆژنامەنووسێکی پیشەیی لە باکوری غەززە نەماوە و چەند دەزگایەکی نێودەوڵەتی وەک هەڵمەتێکی بەردەوامی پاکتاوی نەتەوەیی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە پێناسەیان کردووە.

گروپێک لە ١٥ سەرۆکی دەزگا سەرەکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا هۆشدارییان داوە کە دۆخی باکوری کەرتی غەززە وەک دواڕۆژە و تەواوی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لە مەترسی مردنی نزیکدان بە هۆی نەخۆشی و برسێتی و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە.

١٣ مانگ بە سەر دەستپێکی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین لە غەززە تێدەپەڕێت، ئەم ڕژێمە ڕێگەی بە هیچ میدیای نێودەوڵەتی نەداوە سەربەخۆ بچێتە ئەم ناوچەیە.

کارلۆس مارتینێز دی لا سێرنا، بەڕێوەبەری پرۆگرامی  CPJ، هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر میدیاکان و هەڵمەتی لەناوبردنی متمانەی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە بە تاکتیکێکی بە ئەنقەستی ئەو ڕژێمە ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب هەوڵدەدات ڕێگری لە ئاشکرابوونی ئەو تاوانانە بکات کە لە غەززە ئەنجامی دەدات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە کە ڕۆژنامەنووسان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پشتڕاستکردنەوەی ڕووداوەکانی شەڕ و ڕایگەیاندووە کە بە بێ ئەوان جیهان ناتوانێت مێژوو بنووسێت.

لە یەک ساڵدا لە شەڕی وێرانکەری ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، ئەم ڕژێمە پێشینەی تاوانکاری جیهانی بۆ خۆی بردووە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی  CPJ، لە سێ دەیەی ڕابردوودا ڕۆژنامەنووسان زیاتر لەم شەڕەدا کوژراون بە بەراورد بە هەر ململانێیەکی دیکە.

هەروەها ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە پلەی دووەمدایە لە لیستی ئەو کەسانەی کە خۆیان لە لێپرسینەوە و سزادان بە هۆی کوشتنی ڕۆژنامەنووسانەوە دوور خستووەتەوە.

جۆدی گینسبێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری CPJ لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی کارەکانیانەوە ڕۆژنامەنووسان دەکەنە ئامانج و ڕژێمیش هیچ ئارەزووی سزادانی ئەو کەسانەی نییە کە ڕۆژنامەنووس دەکوژن.

ناوبراو ئاساییبوونەوەی بێ سزادانی کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی بە نیگەرانییەکی گەورە زانیوە.

لەمبارەیەوە، ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ڕۆژنامەنوسان چاو و گوێی ئەو جیهانەن کە دەسووتێت، ئەوانیش دەنگی قوربانیانی قەیرانن.

ناوبراو نیگەرانی خۆیی لە دۆخی مەترسیداری ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە فەڵەستین کوژراون لە ڕادەبەدەر زۆرە و پێویستە زۆر باشتر بپارێزرێن.

بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕاگەیاندنی غەززە، لە ماوەی شەڕی یەک ساڵ زیاتری ڕژێمی زایۆنیستی و لە هەمان کاتدا سنووردارکردنیان بۆ ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە، 188 چالاکی ڕاگەیاندن شەهید بوون.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە سەرەڕای بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە داوای ئاگربەستی دەستبەجێی کردووە، ڕژێمی زایۆنیستی هێرشی وێرانکەری دژ بە غەززە ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 43 هەزار و 500 کەس شەهید بوون کە لە سەدا حەفتایان ژن و منداڵ بوون. هەروەها زیاتر لە 102 هەزار و 700 کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە ئێستادا ڕژێمی زایۆنیستی لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بە تۆمەتی پێشێلکردنی ڕێکەوتننامەی جینۆسایدی ساڵی 1948 دۆسیەی بۆ کراوەتەوە و کوشتنی ڕۆژنامەنووسان، پەیامنێران و چالاکوانانی میدیایی فەڵەستینی بەشێکە لە بەڵگەکانی ئەم دۆسیەیە./.

Tags: ڕژێمی زایۆنیستیغەززەفەڵەستین
Previous Post

شاندێکی باڵای سەربازی سعوودیە سەردانی ئێران دەکات

Next Post

بۆ زایۆنیستەکان بیریان لە کشانەوە لە لوبنان کردووەتەوە؟

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
بۆ زایۆنیستەکان بیریان لە کشانەوە لە لوبنان کردووەتەوە؟

بۆ زایۆنیستەکان بیریان لە کشانەوە لە لوبنان کردووەتەوە؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020