بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناحوم بێرنیا شرۆڤەکاری زایۆنیست ڕایگەیاندووە کە هەرچەندە شەڕی غەززە و لوبنان درێژەی هەبێت، ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر لە جیهانی دەرەوە دوور دەکەوێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو وێنانەی لە سەر دەرکردنی کەسانی سڤیل لە زێد و ماوای خۆیان و ڕووخانی خانووەکانی ئەوان بڵاو دەبێتەوە، زیاتر لە سەر شاشەی کەناڵە تەلەفزیۆنەکان دەمێننەوە و ئەو ڕژێمە لە جیهانی دەرەوە دوور دەخاتەوە و ڕووداوەکانی ئەمستێردامی هۆڵەنداش ئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەم بارودۆخەیە.
ئەو شرۆڤەکارە ڕایگەیاندووە کە زیانە ئابوری، زانستی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی شەڕی غەززە و لوبنان هێندە زۆرن کە بە ئاسانی هەست بەو مەترسی و زیانانە دەکرێت.
ناحوم بێرنیا بە ئاماژە بە کێشە و بەربەستەکانی بەردەم هەناردە و هاوردەی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب هیچ ئامرازێکی بۆ دەستەبەرکردنی هەناردە و هاوردە نییە و تێچووەکانی لەم بوارەدا بەرزتر دەبێتەوە./.