بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەزا عارف جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە یاوەری شاندێک بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕیازدا کرد، لە گەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە کۆبووە.
کۆبوونەوەی لوتکەی نائاسایی عەرەبی و ئیسلامی لە سەر پێشنیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی غەززە و لوبنان و ڕێگری لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە پایتەختی سعوودیە، ڕۆژی دووشەممە 11 ی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەچوو./.