بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فاتمە مەهاجرانی لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ۆڵ ستریت ژوورناڵ سەبارەت بەوەی کە ئەگەر دوناڵد ترەمپ واز لە سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران بێنێت، هەنگاوی تاران چۆن دەبێت؟ وتی: تاقیکردنەوەی تاقیکراوەکان هەڵەیە، سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکانی ترەمپ لە کاتێکدا کە لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو لە ئێران شکستی هێنا، ئەوەی کە بۆ ئێران گرنگە، کردەوەکانی ئەمریکایە نەک لێدوانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە.
ناوبراو وتی: ترەمپ دەبێت بە پێی ئەو ئەزموونانەی لە شکستی سیاسەتەکانی بەرامبەر بە ئێران بەدەستی هێناوە، بڕیار بدات، ئەو دەبێت لە درێژەدان بەو ڕێگا هەڵەیە کە مافی گەلی ئێران پێشێل دەکات، دوور بکەوێتەوە.
وتەبێژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ بابەتێکی ناوخۆیی و پەیوەندی بە خەڵکی ئەو وڵاتەوە هەیە، وتی: ئەوەی کە لە ڕێکەوتنی ناوەکی کشایەوە ئەمریکا بوو و سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکانی گرتەبەر و بانگەشەی ئەوەیدەکرد کە ئێران چل ساڵەیی خۆی نابینێت بەڵام گەلی ئێران سەرەڕای هەموو کێشە و گرفتەکان بە سەربەرزی ماونەتەوە و درێژە بە ڕێگای خۆیان دەدەن./.