بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی، لە گەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە کۆبووە.
ئەسەد و بن سەلمان جەختیان لە سەر گرنگی ئەنجامی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی تایبەت بە پرسی فەڵەستین و ڕێگری لە پەرەسەندنی شەڕ بۆ وڵاتانی دیکە کردەوە.
سەرۆک کۆماری سوریا و جێنشینی سعوودیە هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانیان لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکان تاوتوێ کرد./.