بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لە لایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا و لە درێژەی سەردانەکەشیدا دەگاتە سلێمانی.
بڕیارە سودانی لە گەڵ دەسەڵاتدارانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە چەند پرسێکی وەک پێکهێنانی کابینەی نوێ، سەرژمێری و ئەنجامەکانی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، مووچە و چەند بابەتیکی دیکەی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆببێتەوە./.