بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بڕیاری دوژمن بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی شەڕی وشکانی لە لوبنان هیچ ئەنجامێکی بەدەر لە بێهیوایی و زیاتربوونی زیانەکان نابێت.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هەموو ڕێوشوێنێک بۆ شەڕێکی درێژخایەن و ڕێگری لە گەیشتنی دوژمن بە ئامانجەکانی لە پێناو بەرگری لە ئازادی و سەروەری لوبنان گیراوەتەبەر.
حزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای شەڕی وشکانی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە باشوری لوبنان، زیاتر لە 100 کەس لە ئەندامانی ئەو ڕژێمە کوژراون و نزیک لە هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دوێنێ سێ شەممە دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی شەڕی وشکانیی لە لوبنان ڕاگەیاند./.