بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع شەوی سێ شەممە 12 ی تشرینی دووەمی 2024 ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە چەندین مووشەکی کرۆز و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لە دەریای سوور.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو کەشتییە ئەمریکییە بۆ هێرشی سەر یەمەن ئامادە دەبوو کە بەم چالاکییە، هێرشەکەی ئەمریکا شکستی هێنا.
یەحیا سەریع ڕایگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا دوو کەشتی دیکەی ئەمریکا بە چەندین مووشەکی بالستی و درۆن کرانە ئامانج./.