بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زاڵمای خەلیلزاد لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنی نێوان واشنتن و تاران کە ئامانجەکانی ئەمریکا دابین بکات، باشترە لە شەڕ و گەیشتنی ئێران بە چەکی ناوەکی.
ناوبراو لە پڕوپاگەندەیەکدا سەبارەت بە دۆسیەی ناوەکی ئێران و لە کاتێکدا کە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی بە ڕوونی جەختیان لە سەر قەدەغەبوونی چەکی ناوەکی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێکەوتنە، ڕێکەوتنی ناوەکیی 2 نابێت، وەها ڕێکەوتنێک دەبێت پلانی سەربازیی ئێران ڕابگرێت و لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی ئەمریکادا بێت، نەک تەنیا ئەو پلانە دوابخات.
خەلیلزاد ڕایگەیاندووە کە هەڵبژاردنی دوناڵد ترەمپ وەک چل و حەوتەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەرفەتی وەها ڕێکەوتنێک دابین دەکات./.