بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
گرۆسی شەوی چوارشەممە گەیشتە تاران و لە لایەن بێهروز کەماڵوەندی وتەبێژ و جێگری کاروباری نێودەوڵەتی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران پێشوازی لێکرا.
ناوبراو بڕیارە لە گەڵ محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران کۆدەبێتەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیاری پەیامنێرانی ناوخۆیی و بیانی دەداتەوە./.