بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی شێخ نەعیم قاسم بۆ تێکۆشەرانی حزبوڵڵا کە وەڵامی پەیامی پیرۆزبایی ئەوان بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا بووە، هاتووە کە پەیامی ڕووناکی ئێوەم پێگەیشت و لە ناوەڕۆکی پەیامەکەدا خۆشەویستی بۆ ئەرک و بەرپرسیارێتی، پێغەمبەری گەورەی ئیسلام و ڕێبازی ئیمام حوسێنم خوێندەوە.
لە پەیامەکەی شێخ نەعیم قاسمدا هاتووە کە ئێوە هێز و خۆڕاگرین لە بەرامبەر زوڵم، جەنگاوەر و تێکۆشەرانێکی سەربەرزن کە هیچ کات لاوازبوون و خۆبەدەستەوەدان قبووڵ ناکەن.
شێخ نەعیم قاسم لە درێژەی پەیامەکەیدا بۆ تێکۆشەرانی حزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە ئێوە داهاتوویەکی هیوابەخش، شاخی هێز و خۆڕاگری، سەقامگیری و بەردەوامی، ئاوی ژیان و ڕووناکی ئێمە بەرەو بەختەوەرین./.