بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆزێپ بۆرێڵ داوای لە وڵاتانی ئەورووپی کردووە کە دانوستانە سیاسییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕابگرن.
ناوبراو پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بە هۆکاری خستنەڕووی ئەم پێشنیارەی ناو بردووە.
بۆرێڵ لە نامەیەکدا بۆ وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دووشەممەی داهاتووی ئەوان، بە نیگەرانییەوە باسی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتیی لە غەززە کردووە و ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی گرنگیی بە نیگەرانییەکان نەداوە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا پێشنیاریکردووە کە وڵاتانی ئەندام پەنا بۆ بڕگەی مافی مرۆڤ لە پێناو ڕاگرتنی دانوستانە سیاسییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ببەن.
دانوستانە سیاسییەکان بەشێکی گرنگی ڕێکەوتنی نێوان یەکێتی ئەورووپا و ڕژێمی زایۆنیستین و پەیوەندییە بازرگانییەکان لەخۆدەگرن و لە حوزەیرانی ساڵی 2000 ەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕاگرتنی دانوستانە سیاسییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی پێویستی بە پەسەندکردنی لە لایەن 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپاوە هەیە./.