بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی عەلی لاریجانی و بەشار ئەسەد (پێنج شەممە 14 ی تشرینی دووەمی 2024) گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە، لوبنان و سوریا تاوتوێ کرا.
هەر دوو لا جەختیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گەلانی ئێران و سوریا کردەوە.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر پابەندبوونی وڵاتەکەی بە مافە مێژووییەکانی فەڵەستین، پشتیوانی لە خۆڕاگریی گەلانی فەڵەستین و لوبنان و کۆتایی هێنان بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.
عەلی لاریجانیش جەختی لە سەر پشتیوانی ئێران لە سوریا لە هەموو ئاستەکاندا کردەوە و ڕۆڵی ئەم وڵاتەی لە هاوکێشەکانی ناوچەکەدا بە گرنگ ناو برد./.