بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی 14 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا لە شەڕ و پێکدادانەکانی غەززە و لوبنان 11 ئەندامی سوپای ئەو ڕژێمە کوژراون و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە لە شەڕ و پێکدادانی کەتیبەکانی گولانی سەر بە سوپای ئەو ڕژێمە لە گەڵ هێزەکانی حزبوڵڵا لە باشوری لوبنان، 7 ئەندامی سوپای زایۆنیست کوژراون.
رۆژی ڕابردووش 4 ئەندامی سوپای ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیست لە باکوری غەززە لە لایەن کەتیبەکانی قەسامەوە کوژران.
ئەم ئامارانە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی لە شەڕی غەززە و لوبنان بە ئامانجی پاراستنی ورەی هێزەکانی زۆر کەمتر بڵاو دەکاتەوە./.