بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مومتاز زەهرا ئەمرۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی لە ئیسلام ئاباد سەبارەت بە دۆخی ئەمنی لە سنورەکانی ئەم وڵاتە و ئێران وتی کە ئیسلام ئاباد و تاران بڕوا و ئیرادەیەکی بەهێزیان سەبارەت بە ئاشتی و دۆستایەتی لە سنورە هاوبەشەکانیان هەیە.
ناوبراو سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای پاکستان لە 30 کیلۆمەتری سنورەکانی ئێران وتی کە هیچ شوێنێک بۆ تیرۆریستان، قاچاخچییەکان و دوژمنانی ئاشتی و ئاسایش لە سنورە هاوبەشەکاندا نییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند کە هەوڵە هاوبەشەکانی ئەم وڵاتە و ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هەوڵێکی دژ بە ئاسایشی سنورەکان بەردەوام دەبێت./.