بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی لە وتاری پێنج شەممە 14 ی تشرینی دووەمی 2024 ی خۆی، وتی کە گەلی ئازیزی یەمەن لە تێکۆشانی ڕەوای خۆیدا هەر هەفتە شەهید پێشکەشی ئیسلام دەکات.
ناوبراو وتی: زۆربەی ڕژێمە عەرەبییەکان بوونەتە ئامرازی دەستی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنیستی لە ناوچەکە.
حوسی وتی: لە بەرژەوەندی موسڵماناندا نییە کە تواناکانی خۆمان لە پێناو ئامانجەکانی دوژمناندا بەکار بێنین.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئەوانەی سیناریۆکانی دوژمنان قبووڵ دەکەن، بوونەتە ئامرازی دەستی زایۆنیسم لە ناوچەکە لە پێناو دژایەتیکردنی موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامی.
سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی بە ئاماژە بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خۆڕاگریی غەززە و لوبنان، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئەرکی گەورەی ئیسلامی خۆی جێبەجێ دەکات و شەهیدی زۆریشی وەک قاسم سولەیمانی لەم ڕێگایەدا پێشکەش کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە خۆڕاگری عێراق بەهێز بووە و زیانی زۆری بە دوژمنی زایۆنیستی گەیاندووە./.