بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ ئەوەیان ڕانەگەیاندووە کە ڕەشنووسی ڕادەستکراو بە نەبیە بەری چی لەخۆگرتووە.
کەناڵی 14 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە لە کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەمنیدا تاوتوێی دانوستانەکانی ئاگربەستی لوبنان دەکات.
بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ئەگەری گەیشتن بە ئاگربەستی لوبنان زیاتر لە ئاگربەستی غەززە و ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکانە لە گەڵ بزوتنەوەی حەماس.
ڕۆژنامەی یسرائیل هیۆم لە سەر زاری سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایگەیاندووە کە کۆتایی شەڕی لوبنان نزیک بووەتەوە./.