بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی لاریجانی نێردەی تایبەتی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیروت لە گەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووە.
ناوبراو دواتر لە گەڵ نەیبە بەری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان کۆبووە.
لاریجانی لە بەیروت جەختیکردەوە کە تاران لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، لە گەڵ حکومەت، سوپا و خۆڕاگری لوبنان دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێران لە هەر هەلومەرجێکدا لە گەڵ خۆڕاگری دەمێنێتەوە.
نێردەی تایبەتی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی کە لەم سەردانەدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لوبنان ڕاوێژی لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتەدا کردووە.
عەلی لاریجانی ڕایگەیاند کە حزبوڵڵا بەهێزە و بەردەوام دەمێنێتەوە.
ڕاشیگەیاند کە پەیامێکی گەیاندووەتە نەبیە بەری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان./.