بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی ئای 24 نیوز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕیاز و تەل ئەبیب کۆتایی هاتووە و شەڕی غەززە ئەو دەرفەتەی لەناوبردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە تا وێنە و ڤیدیۆی کوشتاری خەڵک و ڕووخاندنی غەززە بڵاو دەبێتەوە، سعوودیە لە ترسی ڕای گشتی ناوخۆیی و دەرەکی کە لایەنگری لە فەڵەستین دەکەن، تەنانەت ناتوانێت تۆزقاڵێک هەنگاو بەرەو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ تەل ئەبیب بنێت./.