بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بیل لاپانتێ جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ پاراستن و دابینکردنی چەک بۆ سوپای ئەو وڵاتە، سەرسوڕمانی خۆی لە توانا سەربازییەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕاگەیاند.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە کە سوپای یەمەن هەموو جارێک چەکێکی ئاڵۆز نمایش دەکات، لەوانەش مووشەک کە توانای سەرسوڕهێنەری هەیە و ئەمەش وایکردووە کە ئەنساروڵڵا ببێتە هێزێکی ترسناکی سەربازی لە ناوچەکە.
لاپانتێ ڕایگەیاندووە کە ئەندازیار و شارەزایە لە فیزیا و بە درێژایی ژیانی مامەڵەی لە گەڵ مووشەکدا کردووە بەڵام ئەوەی لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوو سەبارەت بە مووشەکەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن بەدواداچوونی بۆکردووە، تووشی سەرسوڕمانی کردووە./.