بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم موحسینی نیا وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی زۆرانبازی عێراق دەستنیشان کرا.
ناوبراو زۆرانبازی پێشووی هەڵبژاردەی ئێرانە کە ئەزموونی چەندین خولی پاڵەوانێتی لە کارنامەی خۆیدا هەیە و لە ئێستادا بە گرێبەستێکی یەک ساڵە بووەتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی زۆرانبازی ئازادی عێراق.
موحسینی نیا هەڵبژاردەی عێراق بۆ پاڵەوانێتی زۆرانبازی کۆمکاری عەرەبی لە تونس ئامادە دەکات./.