بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دادگای تاوتوێکردنی سکاڵای 700 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدانی بەرگری لە شوێنە پیرۆزەکان لە دژی حکومەتی تیرۆریستیی ئەمریکا بە تۆمەتی پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان بەڕێوەچوو.
دادگاکە لە سەر داوای 700 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدانی بەرگری لە شوێنە پیرۆزەکان لە دژی ئەمریکا لە لقی 55 ی دادگای تایبەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر مەجید حوسێن زادە بەڕێوەچوو. دۆسیەکە 38 پارێزەری لە 27 پارێزگاوە هەبووە.
لەو دۆسیەیەدا حکومەتی ئەمریکا بە هۆی پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییە تەکفیرییەکان بە پێدانی 48 ملیار و 860 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بە بنەماڵەی شەهیدانی بەرگری لە شوێنە پیرۆزەکان سزا درا./.