بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ئەمرۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە عەبدولعەزیز سەعید میناوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و یوسف ئەبو عیسا بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەم بزوتنەوەیە لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی بە هۆی هێرشی ڕۆژانی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون.
سوپای داگیرکار و تاوانباری زایۆنیستی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لە دوو هێرشی ئاسمانیدا ژمارەیەک باڵاخانەی لە دیمەشق ی سوریا کردە ئامانج.
جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ ئەو دوو ئەندامە باڵایە، ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی ئەم بزوتنەوەیە شەهید بوون.
ڕاشیگەیاندووە کە شانازی بە شەهیدبوونی ئەندامانی باڵا و تێکۆشەرانی خۆی دەکات و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئیرادەی بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دەرکردنی زایۆنیستەکان لە خاکی فەڵەستین./.