بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جاسم بن عەبدولعەزیز ئالی سانی لە ئەندامانی شاندی نوێنەرایەتی قەتەر لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: هەڵوێستی ئێمە بۆ پشتیوانیکردنی ئاژانسی ئۆنڕوا بە پێی پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکان و پرسی پشتیوانی لە فەڵەستین، نەگۆڕە، ئێمە درێژە بە پشتیوانی سیاسی و دیپلۆماسی و دارایی لە ئۆنڕوا دەدەین و بۆ پشتیوانیکردنی گەلی فەڵيستین پێویست بەم ئاژانسە دەکات.
ئەو دیپلۆماتکارە قەتەرییە وتی: ئۆنڕوا لە کاتی دامەزراندنەوە خزمەتگوزاری زۆر باشی داوەتە زیاتر لە 5 ملیۆن ئاوارەی فەڵەستینی لە فەڵەستینی داگیرکراو، ئەردەن، لوبنان و سوریا و بەشێکی هەرە گرنگی هاوکاریکردنی مرۆییە لە غەززە.
ناوبراو وتی: قەدەغەکردنی چالاکییەکانی ئۆنڕوا ئەنجامی سیاسی و مرۆیی مەترسیداری بە دواوە دەبێت، بە تایبەت بێبەشبوونی ملیۆنان فەڵەستینی لە غەززە و کەرت خۆرئاوا لە مافە سەرەتاییەکان و پێداویستییەکانیان.
پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی 28 ی تشرینی یەکەمی 2024 قەدەغەبوونی چالاکییەکانی ئاژانسی ئۆنڕوای لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین پەسەند کرد./.