بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاوی ئەشکەنازی شرۆڤەکاری سەربازی لە ڕۆژنامەی مەعاریۆ ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی هیچ ئامانجێکی ڕوونی لە شەڕی لوبناندا نییە و سەبارەت بە بەردەوامی ئەم شەڕە هۆشدارییدا.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی لوبناندا پاشەکشەی بەرچاوی کردووە.
ئەشکەنازی ڕایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان بەردەوامی نەبووە و لە هەمان کاتدا هێمای بەهێزبوونی پێوە دیار نەبووە و ئامانجێکی ڕوون نییە کە بزانرێت دەیەوێت بە چی بگات.
ڕاشیگەیاندووە کە دەبێت حکومەتی لوبنان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی لە سنورەکانی باشوری ئەم وڵاتە لە ئەستۆ بگرێت./.