بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە شوباتی 2022 ەوە تا ئێستا 182 ملیار و 990 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئۆکراینا کراوە.
لە ڕاپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا هاتووە کە 131 ملیار و 360 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئەمنی و سەربازی و 43 ملیار و 840 ملیۆن دۆلاریش بۆ گەشەپێدان و بەڕێوەبردنی وڵاتی ئۆکراینا بووە.
هاوکارییەکانی ئەمریکاش لە ڕێگای هەندێک دامەزراوەی فیدراڵ وەک وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی دەرەوە و ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکاوە بووە./.