بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان لە یەکەم بەیاننامەی ئەمڕۆ یەک شەممە 17 ی تشرینی دووەمی 2024 ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی شەمع لە باشوری ئەم وڵاتە خستووەتە بۆسەیەکی کوشندەوە و لە خاڵی سفرەوە بە چەکی قورس هێرشی کردووەتە سەر ئەو هێزانە و دڵنیایی تەواوی لەوەشداوە کە زایۆنیستەکان زیانێکی قورسیان بەرکەوتووە.
حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە شەڕ و پێکدادان لە گەڵ هێزەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی لەم ناوچەیە هێشتا بەردەوامە./.