بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد بن حەمەد خەلیلی موفتی عۆمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە هێزەکانی یەمەن بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە کە شاخەکان لە بن دێنێت، ڕوبەڕوی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بوونەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئازادیخوازان لە یەمەن بە زایۆنیستەکان و ئەوانەی پشتیوانی لەو ڕژێمە دەکەن، وانەیەکی لەبیرنەکراویان داوە.
خەلیلی ستایشی خەبات و خۆڕاگری ئەنساروڵڵای یەمەن، حزبوڵڵای لوبنان و لایەنەکانی فەڵەستینی لە بەرامبەر دوژمنی دڕندەی زایۆنیستی کردووە و ڕایگەیاند کە جیهان خەبات و تێکۆشانی کەم وێنەی ئەم هێزانەی بینیوە.
موفتی عۆمان لە کۆتاییدا ئیدانەی هەڵوێستی ترسنۆکەکان و ئەو کەسانەی کرد کە بە خیانەت ویژدانی خۆیان فرۆشتووە و بوونەتە کۆیلەی دوژمنانی ئیسلام و موسڵمانان./.