بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق بریک وتی: ئێمە ڕۆژانە لە بەردەم هێرشی سەدان مووشەکی حزبوڵڵای لوبنانداین و ئەم شەڕە ئێمە لەناودەبات، سوپا تووشی شەڕێکی درێژخایەن بووە و سەربازەکان خۆیان لە پەیوەندیکردن بە ڕیزەکانی سوپا دەدزنەوە.
ناوبراو وتی: هێزەکانی سوپا توانای پێشڕەوییان لە باشوری لوبناندا نییە.
بریک وتی: سوپا هێشتا شکستی بە حەماس نەهێناوە و ئەگەرچی حزبوڵڵای لوبنان زیانی بەرکەوتووە بەڵام لە گۆڕەپانی شەڕدا ماوەتەوە.
ڕاشیگەیاند کە کەسێکی نەشیاو بۆ پۆستی وەزیری شەڕ دەستنیشان کراوە و بنیامین نتانیاهۆ خۆی بە کردەوە بووەتە وەزیری شەڕ./.