بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەزیز نەسیرزادە لە شاری دیمەشق لە گەڵ عەلی مەحمود عەباس کۆبووە.
پتەوکردن و پەرەپێدانی هاوکارییە دووقۆڵییەکان لە بواری بەرگری و سەرباز، جەختکردنەوە لە سەر ڕۆڵی وڵاتانی ناوچەکە لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری، پێویستی کشانەوەی هێزەکانی بێگانە، بەردەوامی هاوکارییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و هەروەها تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییە مەیدانییەکان و بەرەی خۆڕاگری لە گرنگترین تەوەرەکانی سەردانەکەی وەزیری بەرگری ئێران بۆ سوریا ڕاگەێندراوە./.