بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی پەیمان جەبەلی بە بۆنەی تیرۆری شەهید محەممەد عەفیف، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هاتووە کە خۆڕاگری گەلی لوبنان کە حزبوڵڵا هێمایەتی، جێگای شانازی و شەرەفە بۆ هەموومان. شەهید محەممەد عەفیف ساڵانێکی زۆر بە هەوڵی میدیایی خۆی سەرکردایەتی شەڕێکی میدیایی لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەستۆ بوو و بەرپرسیارێتی ئاشکراکردنی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بە تایبەت لەم شەڕەی زیاتر لە یەک ساڵی ڕابردوودا لە شان گرت و لەم گۆڕەپانەدا بەهێزەوە لە بەرامبەر دوژمنی دڕندە و داگیرکار وەستایەوە.
جەبەلی وێڕای وەبیرهێنانەوەی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا، ڕایگەیاندووە کە پەیمان دەدەینە هەموو ئەم شەهیدانە کە لە میدیای نیشتمانیی ئێراندا بەردەوام دەبین لە بەرگریکردنی گەل و خۆڕاگریی لوبنان./.