بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی بیست سەردانی برازیلی کردووە، لە چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەدا وێڕای تاوتوێکردنی دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، دوایین گۆڕانکارییەکانی جیهانیشی تاوتوێ کرد.
ئەردۆغان لەو چاوپێکەوتنەدا جەختیکردەوە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان توانای ڕێگریی لە شەڕ و چارەسەرکردنی قەیرانەکان بە تایبەت قەیرانی غەززە نییە.
ناوبراو جەختی لە سەر پێویستی چاکسازی لە پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا کردەوە و ڕایگەیاند کە دەبێت دەستبەجێ لە فەڵەستیندا ئاگربەست بکرێت و هاوکارییە مرۆییەکان بەپەلە بگاتە دەستی دانیشتووانی غەززە./.