بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسرەدین عامر لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تیرۆری شەهید محەممەد عەفیف بەرپرسی ڕاگەیاندنی حزبوڵڵای لوبنان لە لایەن ڕژێمی تیرۆریستی زایۆنیستییەوە، وتی: لەدەستدانی فەرماندەکان بەئازارە، بەڵام ئەم شەهیدبوونانە، ئیرادەی بەردەوامی خەبات و خۆڕاگری لە نێو ڕۆڵەکانی ئۆممەی ئیسلامی بەهێزتر دەکات.
ناوبراو وتی: شەهیدبوونی بەرپرسێکی میدیایی پیشاندەری ئەوپەڕی تاوانی دوژمنە و ئەوەی کە دوژمن هیچ کەسێک لە تاوانەکانی بێبەری ناکات.
نەسرەدین عامر وتی: ئەم تاوانە، بەئامانجگرتنی کەسایەتییەکی سیاسی و میدیایی ئامادەبووی گۆڕەپانەکەیە نەک کەسێکی ئەمنی و شاراوە و پیشاندەری شکستی گەورەی دوژمنی زایۆنیستی و نەبوونی بانکی ئامانجەکانە لەم شەڕەدا.
ئەندامی باڵای بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: تیرۆری شەهید محەممەد عەفیف پیشان دەدات کە دوژمن وەک ڕابردوو توانای تیرۆرکردنی کەسانی وەک شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵای نییە.
ناوبراو وتی: تیرۆری بەرپرسی ڕاگەیاندنی حزبوڵڵا پیشان دەدات کە بزوتنەوەکە ئەم قۆناغەی تێپەڕ کردووە و دوژمن ناچارە کەسانی ئاشکرا، سیاسی و میدیایی کە لە گۆڕەپانەکەدا دەبینرێن، بکاتە ئامانج.
نەسرەدین عامر وتی: دوژمن هەوڵ دەدات کە سەرکەوتنێک، تەنانەت سەرکەوتنی میدیایی بە دەست بێنێت و نایەوێت کەسێک زیان بەم نمایشە بگەێنێت و چالاکییەکانی شەهید محەممەد عەفیف ڕێگریی لەم هەوڵەی دوژمن دەکرد.
ڕاشیگەیاند کە دەنگی خۆڕاگری ناکوژێتەوە و هەمووان درێژە بەم خەباتە میدیاییە دەدەن و ئاڵای خۆڕاگریش بە تیرۆرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، هیچ کات ناکەوێتە سەر زەوی./.