بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری لەو پەیامەدا هاوخەمی خۆیی بە بۆنەی تیرۆری شەهید محەممەد عەفیف بەرپرسی ڕاگەیاندنی حزبوڵڵای لوبنان دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئەم تیرۆرە پیشاندەری دڕندەیی ڕژێمی زایۆنیستی و ترسی لە بیستنی دەنگی ماف و ڕاستییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم کردەوە تیرۆریستییە، قووڵایی ڕق و کینی شاراوەی لە بیرکردنەوە و ڕێگا و شێوازی دەسەڵاتی زایۆنیستەکانی پیشاندا و ئەوەی سەلماند کە دەسەڵاتدارانی زایۆنیست لە بیستن و بڵاوبوونەوەی دەنگ ماف و ڕاستی دەترسن، ئەو دەسەڵاتەی کە لە پێناو شەڕەنگێزی و خراپەکاریی خۆی پەنای بۆ پەرەپێدانی تاوان و دەسدرێژییەکانی بردووە.
هادی عامری لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە شەرمەزاری هەمیشەیی بۆ زایۆنیستەکان و لایەنگران و هاوبەشەکانی ئەوان دەبێت./.