بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باراک ڕاوید پەیامنێری زایۆنیست لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاشکرای کردووە کە ڕۆن دێرمەر وەزیری کاروباری ستراتیژی لە کابینەی رژێمی زایۆنیستی، کۆتایی هەفتەی ڕابردوو سەردانی ئیماراتی کردووە و لە گەڵ عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە شەڕی لوبنان و کەرتی غەززە و پلانەکانی تایبەت بە قۆناغی پاش شەڕی غەززە لە گرنگترینی ئەو بابەتانە بوون کە لە کۆبوونەوەی وەزیرەکەی ڕژێمی زایۆنیستی و وەزیری دەرەوەی ئیماراتدا تاوتوێ کراوە.
پاش ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و ئیمارات کە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپدا کرا، هاتووچۆی بەرپرسانی تەل ئەبیب و ئەبوزەبی ڕووی لە زیادبوون کردووە.
هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکان لە گرنگترین بنەماکانی پەیوەندی نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و ئیمارات بووە./.