بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەجید تەخت ڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کە بە یاوەری شاندێک سەردانی سعوودیەی کردووە، لە گەڵ وەلید خەریجی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و ڕیاز، چۆنیەتی پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان و دوایین گۆڕانکارییە ناوچەی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ کرا.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە ڕەوتی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز وتی: وتووێژ و ڕاوێژی نێوان ئێران و سعوودیە بەردەوام و باشتر درێژەی هەیە و هیوادارین ئەم وتووێژانە بەستێنی پێویست بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا دابین بکات.
لەم ماوەیەدا فەیاز ڕوەیلی سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی سعوودیە سەردانی تارانی کرد.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ وڵاتانی ناوچەکە، لە شاری ڕیاز لە گەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوە و محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە کۆبووە./.