بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد ئەبولغەیس لە میانەی بەشداریی لە کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی 20 لە وڵاتی بەرازیل، وتی: دۆخی فەڵەستین قبووڵنەکراوە و ئیدانە دەکرێت و نابێت موڵەتی ئەوە بدرێت بەردەوام بێت.
ناوبراو وتی: ئێمە پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکەی بەرازیل بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی جیهانی لە دژی هەژاری و برسێتی دەکەین، لە بەر ئەوەی کە ئەم پرسە بووەتە گەورەترین کێشەی بەردەم جیهانی ئێستا. برسێتی و هەژاری پەیوەندییەکی قووڵیان پێکەوە هەیە.
ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی وتی: ئەگەر باس لە دۆخی ئەو کەسانە نەکەین کە لە ژێر کاریگەری داگیرکاریدان، تۆمەتبارین، لە بەر ئەوەی کە ئەوان هیچ شانسێکیان بۆ پەیوەستبوون بە خەباتی هاوبەشی ئێمە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتنی ڕاستەقینە نییە و ڕژێمی داگیرکار هۆکاری سەرەکی هەژارییە لە فەڵەستین.
ئەحمەد ئەبولغەیس وتی: ئەمە کاتێکی مێژووییە بۆ کۆمکاری عەرەبی، لە بەر ئەوەی کە یەکەم جارە لەم کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەدا بەشداری دەکەین کە رۆڵێکی کاریگەر و بەرچاوی بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی دادپەروەرانەتر و بەردەوامتر هەیە./.