بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سوریا لە تاران وتی: بەرگری لە سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەین و هەر هەوڵێک بۆ ئیدانەکردنی ڕەوشی ئەمنی ئەم وڵاتە ئیدانە دەکرێت، چاوەڕوان دەکەین کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کۆتایی بە شەڕەنگێزی ڕژێمی زایۆنیستی و هەوڵەکانی ئەو ڕژێمە بۆ پەلکێشکردنی ئاڵۆزییەکانی فەڵەستین و لوبنان بەرەو سوریا بێنن.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێمە پەیوەندییەکی مێژووییمان لە گەڵ سوریا هەیە و وەک ڕابردوو چۆن لە گەڵ ئەو وڵاتەدا بووین، لە داهاتووشدا وا دەمێنینەوە.
عێراقچی وتی: پێم وایە کە ئێران ستراتیژی خۆیی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی و هەر وڵاتێکی دیکە کە بیانەوێت هەڕەشە لە وڵاتی ئێمە بکەن، سەلماندووە، ئێمە موڵەتی ئەوە نادەین هیچ دەسدرێژییەک بێ وەڵام بمێنێتەوە و سەبارەت بە دوا هێرشی ڕژێمی زایۆنیستیش بە مافی خۆمان دەزانین وەڵام بدەینەوە و ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی بەرگری ئێمە.
ناوبراو وتی: ئێران ئەوەی سەلماندووە کە بەردەوام بڕیاری ووشیارانەی هەیە و هیچ پەلە و دواکەوتنێک لە بڕیارەکانیدا نییە و لە کاتی گونجاودا وەڵامی دەبێت، سیاسەتی گوشار کاریگەری نییە و بە کردەوە ئەوەمان سەلماندووە کە کاتێک سیاسەتی گوشارخستنە سەر ئێران هەبووە، ئێران بەوپەڕی هێزەوە خۆڕاگری کردووە و بە پێی دانپێدادانی بەرپرسانی ئەمریکا، سیاسەتەکانی ئەوان شکستی هێناوە./.