بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم ڕۆژانەدا لە سعودیە نمایشێکی جلوبەرگ بە ئامادەبوونی ژنە گۆرانیبێژەکانی ڕۆژئاوا بە جلوبەرگی نیمچە ڕووتەوە بەڕێوەچووە، ئەمەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. ئەم دۆخە هەندێک جار بۆ زۆر کەس جێگەی سەرسوڕمانە. کەس پێی وا نەبوو کە ئەم جۆرە نمایشانە بە هێماکانی وەک بتەکانەوە لە خاکی وەحیدا ئەنجام بدرێن.
ھەندێک جار ھەواڵ و ڕاپۆرتی سووکایەتیکردن بە کەشی ڕۆحی و هێما ئیسلامییەکان بڵاودەکرێنەوە. پێدەچێت سعوودیە بە شێوازە کۆنەکەی فڕێدانی پارە و کەڵک وەرگرتن لە ئامرازێکی نوێی کەسایەتییە دیارەکانی ڕۆژئاوا هەوڵی ڕاکێشانی ڕای گشتی جیهان دەدات.
هەندێک جار ئەم کەسایەتییە ناودارانە وەرزشین، وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سوپەرستارەکەی تۆپی پێی جیهان، کە زۆرترین بینەری هەیە لە تۆڕە ڤیدیۆییەکانی وەک یوتیوب، یان نەیمار جونیۆر، یاریزانێک کە لە هەموو ئاستێکی چالاکییە پیشەییەکانیدا درەوشاوەتەوە.
لە بواری ڕۆشنبیریدا، سعوودیە کەسایەتییە ناودارەکانی هۆلیوود و مۆسیقای ڕۆژئاوایی و ئەمریکیی بانگهێشتی خاکی خۆی کردووە و لە گەڵ ئەو کەسانە پێشانگای مۆدەی سازکردووە. جۆرێک لە کاریگەری کەلتوری ڕۆژئاوا لەم وڵاتەدا دەبینرێت کە بۆ سعودیە زیاتر بووەتە تەحەدا و لانیکەم بۆ ئێرانییەکان، جۆرێکە لە گێڕانەوەی مێژووی پەهلەوی و دەسەڵاتی شاهی، کە ئەو بیرۆکەی مۆدێرنیتە لە گەڵ ڕۆژئاواییکردنی کەلتوری ئێرانی هێنایە پێشەوە و شکستی هێنا.
ئەم ڕووداوانە لە سعوودیە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە دۆخی فەڵەستینی داگیرکراو ئاڵۆزە و ڕژێمی زایۆنیستی تاوانی بەرفراوانی لە غەززە و لوبنان ئەنجامداوە و تەنیا لە غەززە زیاتر لە ٥٠ هەزار هاووڵاتی مەدەنی بە تایبەت لە منداڵام و ژنان کوشتووە.
لەم کاتەدا سعوودیە دوو تەحەدای جیدی بە ئەنجامدانی ئەم جۆرە پرۆگرامانە لە وڵاتەکەیدا درووست کردووە. یەکەم: وەک وڵاتێکی گەورەی ئیسلامی و خاکی وەحی، لە ڕۆڵی مێژوویی خۆی بۆ موسڵمانان و بە تایبەت گەلی ستەملێکراوی غەززە غیاب و تەنانەت بووەتە وڵاتێک کە بە بەڕێوەچوونی ئەو جۆرە فێستیڤاڵە لەم کاتەدا سەرنجی جیهانیان لە سەر فەڵەستین لادەدات. تەنانەت لەم ئاستەشدا دەتوانرێت بانگەشەی ئەوە بکرێت کە ئەم پرسە زیاتر لە بەرژەوەندی ڕژێمی زایۆنیستیدایە.
ئەو ڕاستییەی کە سعوودیە بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ناودارەکانی ڕۆژئاوا بە بێ هەستیاری بە پێشهاتەکانی فەڵەستین ئەم جۆرە ڕێوڕەسمە بەڕێوە دەبات، هەم بەرگێکە بۆ تاوانەکانی زایۆنیستەکان و هەم پیشاندەری ئەوەیە کە وڵاتانی موسڵمان هەستیاری پێویستیان نییە بەرامبەر بەو جۆرە تاوانانە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لەم ساتە مێژووییەدا نەک تەنیا فەڵەستین بووەتە پرسی ژمارە یەکی موسڵمانان و تەنانەت جیهان، بەڵکوو زۆربەی شارەزایان و شرۆڤەکاران لەو بڕوایەدان کە ڕووداوەکانی ئەمڕۆی فەڵەستینی داگیرکراو زۆر گرنگ و کاریگەرە لە داڕشتنی داهاتووی جیهان.
خاڵی دووەم، کە زۆر گرنگە، بەم شێوەیە فێستیڤاڵ و بەرنامە و ئاهەنگی ڕۆژئاوایی کە بە ئامادەبوونی خانمە گۆرانیبێژەکان بەڕێوە دەچن، کەلتوری سەرەکی سعوودیەیان کردووەتە ئامانج و زاڵبوونی کەلتوری بێگانەی ئەمریکا و ڕۆژئاوایە بۆ ناو ئەم وڵاتە و هێشتا زووە کە بزانین لەم وڵاتەدا چی ڕوو دەدات.
سعودیە لە گەشبینترین حاڵەتدا، بە هەڵە لە چەمکی مۆدێڕنیزاسیۆن تێگەیشتووە. ئەمە پرسێکە کە هەندێک جار لە وڵاتە جیاوازەکاندا ڕوویداوە، کە بەڕێگەدا وایکردووە لە مۆدێڕنیتە پاشەکشە بکەن و هەروەها لە کەلتوری خۆیاندا ون ببن.
لە دۆخێکدا کە وڵاتانی وەک ژاپۆن لەم ئاراستەیەدا سەرکەوتوو بوون، بە پاراستنی کەلتوری خۆماڵی بەرەو مۆدێڕنیزاسیۆن هەنگاویان ناوە، بەڵام پێدەچێت سعوودیە بەم شێوازە بەرەو بەتاڵکردنەوەی کەلتوری خۆی و نمایشکردنی مۆدێڕنیتە هەنگاو دەنێت./.