بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێرنی ساندرز ڕەخنەی لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی گرت و وتی: کابینە توندڕەوەکەی بنیامین نتانیاهۆ شەڕێکی بەربڵاوی لە دژی گەلی فەڵەستین خستووەتەڕێ.
ناوبراو وتی: حکومەتی ئێستای ئەمریکا بە ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ئیسرائیل، یاساکان پێشێل دەکات.
ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە وتی: تەواوی ئەندامانی کۆنگرێس کە بڕوایان بە سەروەری یاسا هەیە، دەبێت دەنگ بە پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل (ڕژێمی زایۆنیستی) بدەن.
ڕاشیگەیاند کە ئەمریکا هاوبەشی ئەو تاوانانەیە کە لە کەرتی غەززە ڕوو دەدەن و دەبێت ئەم هاوبەشییە کۆتایی بێت./.