بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەزیز نەسیرزادە بە مەبەستی بەشداری لە کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئێران و ڤەنزوێلا گەیشتە کاراکاس.
ناوبراو پاش گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی کاراکاس وتی: ئامانجی سەرەکی لە کۆبوونەوەکانی تایبەت بە کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئێران و ڤەنزوێلا گەیشتن بە پلانی هاوبەشی پەرەپێدانی هاوکارییە ئابورییەکانە.
وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند کە چەندین کۆبوونەوە لە گەڵ وەزیرانی پیشەسازی و کانزاکان، نەوت، ئابوری و بەرگری ڤەنزوێلا بەڕێوە دەچێت، ئامانجی کۆبوونەوەکانیش گەیشتن بە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانە./.