بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی قەیساریە، دەزگای ئاسایشی ناوخۆیی ئەو ڕژێمە بڕیاریداوە ڕێوشوێنەکانی پاراستنی بنیامین نتانیاهۆ زیاتر بکات.
لەم چوارچێوەدا شاباک بڕیاریداوە ماڵەکەی نتانیاهۆ لە ناوچەی بالفۆری قودسی داگیرکراو بە ئامانجی ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنەکانی پاراستنی نۆژەن بکاتەوە، هەربۆیە ئەو ماڵەشی چۆڵکراوە و سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئێستادا بێ ماڵ و حاڵە.
پێگەی هەواڵی وای نێت ڕایگەیاندووە کە نۆژەنکردنەوەی ماڵەکەی نتانیاهۆ لە قودس ڕەنگە زیاتر لە ساڵێکی بوێت و ناوبراو ئایاری 2026 ماڵەکەی وەردەگرێتەوە و ڕەنگە تا ئەو کاتەش هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە بچێت و ماڵەکە بە سەرۆک وەزیرانی نوێ بدرێت و بەمەش نتانیاهۆ بەردەوام بە بێ ماڵی دەمێنێتەوە./.